هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی 12 دەنێردرێت بۆ بەغدا

لیستی مووچەی مانگی 12 دەنێردرێت بۆ بەغدا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی 12ـیان ئامادە کردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغدا بکرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هەموو وەزارەتەکان لیستی مووچەی مانگی 12ـیان بۆ وەزارەتی دارایی هێناوە، دوای وردبینی بڕیارە هەفتەی داهاتوو لیستەکە ڕەوانەی بەغدا بکرێت".

 

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی کۆتایی ساڵی 2024، زووتر لیست ئامادە کرا، هاوکات ناردنی لیستی مووچەی 12 بەهەمان شێوەی مانگی 11 بە سیدی و کاغەز دەنێرین.

 

لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی چوارشەممە 05-12-2024 محەممەد شیاع سوودانی لە پەرلەمانی عێراق داوای لە پەرلەمان کرد دەنگ بە یاسای موازەنە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بدەن، تاوەکو دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکرێت و کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتێکدا چەند ڕۆژێکە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و بۆ دابەشکردنی مووچەکە بڕی 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە، وێڕای ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕۆژی 26-11- 2024، لیستی مووچەی مانگی 11ـی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ