ئیسرائیل تەرمی بارمتەیەکیان لە غەززە دەردەهێنن

شەیری بکە لە:
مانۆڕی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنووری ئیسرائیل و غەززە

مانۆڕی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنووری ئیسرائیل و غەززە

ئاڤا نیوز

 

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەرهێنانی تەرمی بارمتەیەکی ئیسرائیلی کە لەژێر دەستی حەماس دەستبەسەربووە و کوژراوە، ڕاگەیاند.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو بارمتەیە لە سەرەتای دەستپێکی شەڕەوە کە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 لەلایەن چەکدارانی حەماس لە غەززە دەستبەسەرکراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نەتەنیاهۆ گوتی: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، تەرمی بارمتە ئیتای سڤیرسکیمان دەرهێناوە، کە لە 7ـی ئۆکتۆبەر لە کیبوتس بیئری ڕفێنرا و لە مانگی یەکی ساڵی 2024ـدا کە بارمتە بوو لەلایەن حەماسەوە کوژرا.

 

گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەگەر   بەر لە دەستبەکاربوونی ئەو بارمتانە ئازاد نەکرێن، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قورسی باجەکەی دەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ