لە قەڵادزێ کەسێک لەسەر "دزیکردن" دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە قەڵادزێ کەسێک لەسەر "دزیکردن" دەستگیر دەکرێت

دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیسی ڕاپەڕین. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


هاونیشتمانییەکی قەڵادزێ بەبڕی 20 هەزار دۆلار کەلوپەلی کۆمپانیاکەی دەدزرێت؛ لە پۆلیسی ڕاپەڕین سکاڵا تۆمار دەکات و نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دەستگیری دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: "دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەکانی پشدەر توانیان تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن، دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا نا و گوتی، ئەو کەلوپەلانەی دزیومە، بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕ فرۆشتوومە؛ لەگەڵیشیدا دەست بەسەر هەزار و 100 دۆلار و شەش لیرەی زێڕدا گیرا". پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە. 

 

زانیاریی زیاتر: بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی، تۆمەتبارەکە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: