بۆ یەكەمجار پرۆسەی دادگاییكردن بە ئۆنلاین لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 4 کانوونی یەکەم

دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر
ئاڤا نیوز
سبەی یەكەم پرۆسەی دادبینی لە دادگای نەوجەوانانی هەولێر بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت لە چوارچێوەی دەستپێكردنی "دادگای هاوڕێی منداڵان".
وێنە گەورەكە: ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بەدەنگەوەهاتنی منداڵان بەهەماهەنگی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پاراستنی مافەكانی منداڵان، هەوڵدەدات دۆخی دەروونی گیراوان و بەندكراوانی مێرمنداڵ، منداڵی ناكام و ئەو مێرمنداڵانەی دووچاری تاوانكردن هاتوون لەبەرچاو بگرێت، بۆ ئەوەی ڕاپێچی دادگا نەكرێن و ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ئۆنلاینەوە هەر لەشوێنی مانەوەیان لە چاكسازییەكان بەشێوەی ئۆنلاین دادبینی بكرێن، كە پڕۆژەكە بە دادگای هاوڕێی منداڵان ناودەبرێت.
لێدوانی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمی ڕێكخراوی "یونیسێف" بڵاویكردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە 05-12-2024، دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر هەڵدەستێت بە كردنەوەی یەكەم پرۆسەی دادبینی لە دادگای نەوجەوانانی هەولێر بەشێوەی ئۆنلاین.
بۆچی گرنگە: منداڵان كاتێك دووچاری تاوان دەبن جگە لە شڵەژانی دۆخی دەروونییان، ترسیان لە ڕاپێچكردنیان بۆ هۆڵی دادگا و ڕێكارە دادوەرییەكان هەیە، هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی بایەخدانی بە پاراستنی مافەكانی منداڵ بۆ یەكەمجار پڕۆژەی دادگاییكردن بە ئۆنلاین پەیڕەو دەكات كە پرۆسەیەكی سەردەمیانە و تەنها لە وڵاتە پێشكەوتووەكان پەیڕەو دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەیەک جادووگەر دەستگیردەکرێن
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ ئێران دانوستانی ڕاستەۆخۆمان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لە غەززە ڕۆژنامەنووس و پزیشک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دواکەوتنی بارانبارین زیانی زۆری بە گەنم گەیاندووە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە