وتەبێژی پارتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە

شەیری بکە لە:
وتەبێژی پارتی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ یەكێتی كۆدەبینەوە

گرافیک؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان باس لە كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان شاندی دانوستاندنكاری حیزبەكەی و یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەكات.


لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد لەبارەی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان حیزبەکەی و یەکێتی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەم یەک دوو ڕۆژە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە، گفتوگۆکانیش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ جگە لە یەکێتی لەگەڵ چەند لایەنێکی دیکەش بەردەوامە.

 

لەلایەكی دیكەوە: "پێویستە هەموومان بەرپرس بین لەبەرامبەر ئەم بارودۆخەی كە هەیە، پێویستە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، کابینەی نوێ زوو پێکبهێندرێت". گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان وادەڵێت.

 

گۆشەیەكی دیكە: سەبارەت بە دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مەحموود محەممەد ڕایگەیاند: ئێستا سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان پەیڕەودەکرێت لەلایەن چەند لایەنێکی بەشدار لە چوارچێوەی هەماهەنگیی لەنێو حکومەتی عێڕاق؛ لەپێناو بەدەستهاتنی مافی مووچەخۆران، پارتی لەداهاتوودا هەنگاوی جدیتری دەبێت.

شەیری بکە لە: