ڕووسیا: ڕێککەوتنمان هەیە لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ بە دیهێنانی ئاشتی لە سووریا

شەیری بکە لە:
لە ڕاپەڕینەکەی ساڵی 2011 سووریا ئاشتی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە

لە ڕاپەڕینەکەی ساڵی 2011 سووریا ئاشتی و ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە

ئاڤا نیوز

 

شەڕی سووریا تەواوی وڵاتانی ناوچەکەی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و هەمووان داوای هێورکردنەوەی گرژییەکان دەکەن، ئێستاش ڕووسیا و ئێران و تورکیا کار لەسەر ڕێککەوتنێک دەکەن، تاوەکو ئاساییش لە سووریا بەرقەرار بێت.

 

لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند" هەرسێ وەزیری دەرەوەی وڵاتانی ڕووسیا و ئێران و تورکیا کۆدەبنەوە بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا، هاوکات هەر سێ وڵات لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە و ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان هەیە بەسەر سووریاوە هەوڵی ئەوە دەدەن ئاسایش و ئارامی بگەڕێنینیەوە بۆ وڵاتەکە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی ڕیا نۆڤستی ڕووسی بڵاویکردووەتەوە کە موحسین قومی، ڕاوێژکاری نێودەوڵەتیی ڕێبەری باڵای ئێران لە مۆسکۆیە. 

 

زانیاریی زیاتر: لەساڵی 2020 مۆسکۆ و ئەنقەرە گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە باکووری سووریا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لەساڵی 2011ـەوە سووریا ئارامی بەخۆیەوە نەبینیوە و بەردەوام شەڕ و ئاڵۆزی تێدا بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: