چیرۆکی نووسینەوەی کۆپییەکی قورئان بە میسک و زەعفەران

شەیری بکە لە:
چیرۆکی نووسینەوەی کۆپییەکی قورئان بە میسک و زەعفەران

دوو لاپەڕە لە کۆپی قورئانەکە. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

لە مزگەوتی ئەقسا کۆپییەکی قورئانی پیرۆز کە بە میسک و زەعفەران نووسراوە، تاوەکو ئێستا هەڵگیراوە و هەر وەکو خۆی ماوەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: کۆپییەکی قورئانی پیرۆز کە لەلایەن سووڵتانێکی مەغریبەوە بە دەست نووسراوە و بەخشراوەتەوە مزگەوتی ئەقسا، تاوەکو ئێستاش لە مۆزەخانەی ئیسلامی لە قودس هەڵگیراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەمەر زەکی نەمر، سەرۆکی ناوەندیی پاراستن و نۆژەنکردنەوەی دەستنووسەکان لە بەشی ئەوقافی ئیسلامی لە قودس ڕایگەیاند: "چیرۆکی ئەم قورئانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 745ـی کۆچی، ئەم کۆپییە لەلایەن سووڵتانی مەغریبی، عەلی ئەبو حەسەن ئەلمارینی نووسراوە".

زانیاریی زیاتر: هەر لاپەڕەیەک پێنج ئایەتی تێدایە و بە میسک و زەعفەران نووسراون، خەتەکانی نێو بە گوڵ و ئەندازەیی زێڕین ڕازێنراونەتەوە، دەرەوەشی بە چەرمێکی سرووشتی داپۆشراوە.

شەیری بکە لە: