جموجۆڵی داعش لە سنووری کەرکووک زیاد دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ئاڵۆزی دۆخی سوریا جموجۆڵی چەکدارانی داعشی لە بۆشاییە ئەمنییەکانی عيراق زیادیکردوە و زانیارییە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەخۆرێکخستنەوەی ئەو چەکدارانە دەکەن لە بۆشاییە ئەمنییەکانی گووندەکانی سنوری ناحیەی لەیلانی کەرکوک.

 

چارەسەرەکان: تاکە چارەسەریش بۆ کەمکردنەوەی ئەو مەترسییانە بڵاوەپێکردنی ئەو لیوا هاوبەشەیە کە بۆ ئەم ناوچانە پێکهێنران و تائێستا بڵاوەیان پێنەکراوە.

 

لەلایەکی دیکە: لیژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک درکیان بەو مەترسییە کردوە کە لە سنورەکەدا هەیە، دەیانەوێت فشارەکانیان لەسەر وەزارەتی بەرگریی عێراق زیاد بکەن تا بە زوویی ئەو لیوا هاوبەشە بڵاوە پێبکات کە بۆ ناوچە بۆشاییەکان پێکهێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: