ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا

شەیری بکە لە:
ترەمپ پێشنیاز دەکات کەنەدا ببێتە ویلایەتی 51ـی ئەمریکا

جەستن ترۆدۆ، سەرۆکوەیرانی کەنەدا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی ئەوە دەکات کە کەنەدا ببێتە 51ـین  ویلایەتی ئەمریکا، ئەمەش دوای ئەوەی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا وتی، گرفت هەیە لە باج و ئابووری وڵاتەکەیدا.
 
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا پێشنیازی بۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کردووە، ئەگەر ناتوانێت کێشەی باج و سنوورەکان و پەنابەران چارەسەربکات، دەتوانێت وڵاتەکەی بکات بە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا.

 

ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ هەفتەی پێشوو ڕایگەیاند: ئەگەر ئەگەر مەکسیک و کەنەدا نەتوانن کێشەی سنوور، کۆچبەران و ماددەی هۆشبەر چارەسەربکەن 25% باجی زیادکراو بەساریاندا دەسەپێنێت.

 

لێدوانی فەڕمی: سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئەو دوو وڵاتە و پێی وایە لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی ئەو مەرجانە ئەو دوو وڵاتە خۆیان زیانیان پێدەگات.

 

بۆچونی لایەنی بەرامبەر: هەریەکە لە کەنەدا و مەکسیک دڵنیایی دەدەن کە کۆنترۆڵی سنورەکانی خۆیان بەباشی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ