بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنی بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن. یەکگرتووی ئیسلامی خۆی بە پێشەنگی بەرەکە دەزانێت و کاری بۆ ئەوە دەکات سێ لایەنی دیکە ڕازی بکات. 

زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، لەدوای یەکەم دانیشتی پەرلەمان کوردستان و دەستبەکاربوونی پەرلەمانتاران، ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بەرەی گەل و بزووتنەوەی گۆڕان بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن پێکدەهێنن. بەڵام کۆمەڵی دادگەری بڕیاری داوە لە دەرەوەی پەرلەمان و حکومەت ئۆپۆزسیۆنێکی کارا بێت. 

ئەمەش بزانە: لە پەرلەمان بۆ پێشکەشکردنی هەر پڕۆژەیاسایەک پێوستی بە واژی 10 پەرلەمانتار هەیە، ئەم هەوڵە و دروستکردنی ئەم بەرەیە ئەو حیزب و لایەنانەن کە دەنگ و کورسی زۆریان نەهێناوە و جگە لە پێکهێنانی بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن ڕێگایەکی دیکەیان نییە، چونکە بە هەر چواریان 14 کورسییان هەیە، بۆیە بیریان لەم بەرەیە کردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ