مالیکی و ئەعرەجی تاوتوێی لێکەوتەکانی سووریا لەسەر ئاسایشی عێراق دەکەن

شەیری بکە لە:
مالیکی و ئەعرەجی تاوتوێی لێکەوتەکانی سووریا لەسەر ئاسایشی عێراق دەکەن

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی دۆخی سووریا و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی عێراقیان کرد.

 

وێنە گەورەکە: ئاڵۆزیی دۆخی سووریا و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەسەڵاتدارانی عێراقی نیگەرانکردووە و بەردەوام لەکۆبوونەوەدان، لەسەر ئاستی ئەمنیش ئاسایشی سنوورەکان لەگەڵ سووریا توندترکراوە و هێزە عێراقییەکان لە ئامادە باشیدان.

 

لێدوانی فەرمی: فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق، باسی لێکەوتەکانی جموجۆڵی هێزە چەکدارەکانی سووریا بۆ سەر ئاساییش و سەقامگیری عێراق کرد. 

 

هەردوولا جەختیان لە گرنگی چاودێریکردنی دۆخی سنووری نێوان عێراق و سووریایان کرد بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی چەکداران و ڕووبەڕووبونەوەی تێرۆرستان.

شەیری بکە لە: