سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا جەخت لە پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا جەخت لە پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و چەند تەوەریکی دیکە گفتوگۆ دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2-12-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد و جەختیان لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: باڵیۆزی ڕووسیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی لە سەرۆکی حکومەت کرد و جەختی لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا کردەوە.

 

ئەمەش بزانە: پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئاڵۆزی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ