وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمەشقەوە دەگاتە ئەنقەرە

شەیری بکە لە:
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

 

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە تورکیا، کە ئامانجی هێورکردنەوەی دۆخی سووریا و ڕاگرتنی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنە.

 

چیرۆکی سەرەکی: وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە 01-12-2024 گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە کە حکومەت دەتوانێت شکست بە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ‌بهێنێت، هەروەها ئەمڕۆ بە سەردانێک دەگاتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان کۆدەبێتەوە.

 

بۆچی گرنگە: تورکیا درواسێیەکی نزیکی سووریایە و ئێرانیش تاوەکو ئێستا پشتیوانیی حکومەتی بەشار ئەسەد بووە لە سووریا و ئامانجییەتی ئەو گەرەنتییە بۆ ئەسەد بپارێزێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: