بەرپرسێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا: کۆتاییهێنان بە حکومڕانی ئەسەد ئامانجی کۆتاییمانە

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا: کۆتاییهێنان بە حکومڕانی ئەسەد ئامانجی کۆتاییمانە

چەند چەکدارێکی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا

ئاڤا نیوز

 

سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێت، ئێستا حکومەتی دیمەشق و بەرەی مقاوەمە لە دۆخێکی لاوازدان، بۆیەش هێرشەکانیان بۆسەریان دەستپێکردووە و کۆتاییهێنانیش بە حکومڕانی بەشەر ئەسەد سەرۆکی سووریا، ئامانجی کۆتاییانە.

 

لێدوانی فەرمی: عەبدولجەبار عیگیدی، سەرکردە لە سوپای ئازادی سووریا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە حەلەب نزیک بوو لەوەی بکەونە هەڵەیەکی گەورەوە، چونکە ویستیان چەند گەڕەکێکی شارەکە کۆنترۆڵ بکەن، پێشبینیش دەکات بۆ پاراستنی کورد و دروستنەبوونی شەڕێکی فراوان، هەسەدە لە داهاتوودا لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب دەکشێتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەشار ئەسەد پابەندی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش نەبووە بۆ دروستکردنی دەستەیەکی حکومڕانی کاتی بۆ سووریا و بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد، بۆیەش ئێستا هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن سوود لە لاوازی بەرەی مقاوەمە وەردەگرن و هەوڵ دەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە حکومڕانی سەرۆکی ئێستای سووریا.

شەیری بکە لە: