شەڕ گەیشتە سەنتەری تەل ڕەفعەت، هەسەدەش ڕەتی دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
شەڕ گەیشتە سەنتەری تەل ڕەفعەت، هەسەدەش ڕەتی دەکاتەوە

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دەروازەی تەل ڕەفعەت لە پێشڕەوی دان - وێنە (میدیای عەرەبی)

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی ئاژانسی سكای نیوز، گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتوونەتە ناو شارۆچكەی تەل ڕەفعەت لە باكووری سووریا، بەڵام هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئەو هەواڵە ڕەتدەكاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، شەڕ لە ناوچەی تەل ڕەفعەت لە باكووری سووریا بەردەوامە و هێزەكانی بەرەی تەحریر شام بە هاوکاری تۆپخانەکانی بنکە سەربازییەکانی توورکیا چوونەتە نێو چەند گەڕەكێكی شارۆچكەكە، كە تا ئەمڕۆش بەدەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوو بەشێكی زۆری پارێزگای حەلەب، دووەم گەورەترین شوێنی نیشتەجێبوونی سووریایان كۆنترۆڵكرد، لەمبارەیەوە بەشار ئەسەد، سەرۆكکۆماری سووریاش دەڵێت كشانەوەیان لە چەند شوێنێكی وڵات تەنها تەكتیكییە و خۆیان بۆ هێرشی پێچەوانەوە ئامادە دەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی سەرجەم خاكی سووریا.

 

لەلایەکی دیکەوە: هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، هاوتا ئەمریكییەكەی دۆخی ئەمدواییەی سووریایان تاوتوێ كرد. هاکان فیدان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بە هاوتا ئەمریکییەکەی ڕاگەیاندووە، ئەنقەرە بەهیچ جۆرێك ڕێگە بە كردەی تیرۆرستی نادات لە دژی وڵاتەكەی و دژی هاووڵاتیانی سڤیلی سووریا.

شەیری بکە لە: