لیژنەی دارایی پەرلەمان: دەمانەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان بە یاسا چارەسەر بکەین

شەیری بکە لە:
گرافیک: ئاڤا نیوز

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لیژنەکەیان سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە لەسەر هەمواری ماددەی 12ـی یاسای بودجە و دەیانەوێت ئەو کێشەیە بەگوێرەی دەستوور و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندووە: لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتە لەسەر هەمواری ماددەی 12ـی یاسای بودجە، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەناردەی نەوت لە دەرەوەی کۆمپانیای سۆمۆ وەک کێشەیەک لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوتی عێراق دەبینرێت، بۆیە دەیانەوێت ئەو کێشەیە بەگوێرەی دەستوور و بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: باسم محەممەد، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو کێڵگانەی وەزارەتی نەوت بەڕێوەیان دەبات یان ئەو کێڵگانەی کۆمپانیا بیانییەکان بەڕێوەیان دەبەن، وەزارەتەکەی پێوەری نەگۆڕی هەیە بۆ چۆنییەتی هەژمارکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت، جەختیش دەکاتەوە کە بەغدا و هەولێر لەم بوارەدا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ