عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکات

دابەشکردنی مووچە وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 دەکات، ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا مووچەی مانگی 10ی بەتەواوی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەستەی خانەنشینیی عێراق بڵاویکردەوە، سەرجەم ڕێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ـی خانەنشینان تەواوکراون.

 

زانیاریی زیاتر: پاش تەواوكردنی ئەو ڕێككارانە، بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگەی خانەنشینانی عێراق دەستپێبکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق، دەبێت مووچەخۆران لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە لە یەک کاتدا مووچە وەربگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10 بەتەواوی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ