ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سووریا دەکەین

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سووریا دەکەین

یەکەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا

ئاڤا نیوز

 

شۆن ساڤێت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمریکا لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی حەلەبی سووریا دەکات و لەگەڵ حکومەتەکانی وڵاتانی ناوچەکە لە پەیوەندیدایە.

 

وێنە گەورەکە: لە 27 و 28ـی مانگی 11ـی ئەمساڵەوە، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سووریا هێرشێکی چڕیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەستپێکردووە و توانیان بەماوەیەکی کەم شاری حەلەب کۆنترۆڵ بکەن، هاوکات بەپێی دوایین ئامار تائێستا 300 کەس کوژراون.

 

لێدوانی فەرمی: شۆن ساڤێت، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لەبارەی دۆخی هەنووکەیی سووریا ڕایگەیاند: بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین و لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵ بووین.


لەلایەکی دیکەوە: ئەمریکا ڕژدە لەسەر ئەوەی جارێکی دیکە ڕێگە بە سەرهەڵدانەوەی گرووپی تیرۆرستی داعش لە سووریا نادەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ