یەکگرتوو سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
یەکگرتوو سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی دیاری دەکات

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان - گرافیک ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

دوو ڕۆژ بەر لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و سوێندخواردنی یاسایی پەرلەمانتاران، یەکگرتوو سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکەی بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە، 30-11-2024، دەستەی باڵای چاودێری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبووەوە و باسیان لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کرد، کە بڕیارە  ئەم دووشەممەیە بەڕێوەبچێت.


لێدوانی فەرمی: مستەفا عەبدوڵڵا، کاندیدی دەرچووی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: حیزبەکەی ناوبراویان بە سەرۆکی فراکسیۆن و هەلز بۆتانی، بە جێگری سەرۆکی فراکسیۆن و بوخاری جەمیل بە بڕیاردەری فراکسیۆن دیاریکران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و نەوەی نوێ، تا ئێستا هیچ حیزبێکی دیکە کە براوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانن بە پارتی و یەکێتیەوە،  سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری فراکسیۆنەکانیان بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکردووە.

 

ئەمەش بزانە: وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە 2-12-2024 دانشتنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لەیەكەم دانیشتنی پەرلەمان، محەممەد سلێمان کە تەمەنی 76 ساڵە و بەتەمەنترین ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە، سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات.

شەیری بکە لە: