چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە پارێزگای حەما

شەیری بکە لە:
چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە پارێزگای حەما

چەند سەربازێکی هێزەکانی سوپای سووریا - جەزیرە

ئاڤا نیوز

چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆنترۆڵکردنی حەلەب، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەسەرکردایەتیی تەحریر شام بۆ پارێزگای حەما لە پێشڕەویدان و سوپای سووریا لە پاشەکشەدایە.

وێنە گەورەکە: دوای کۆنترۆڵکردنی زۆرینەی پارێزگای حەلەب لەلایەن گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن و کشانەوەی سوپای سووریا بەبێ بەرگرییەکی ئەوتۆ لە شارەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگۆی کشانەوەی سوپای سووریا لە پارێزگای حەماش بڵاوبووەوە.

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: بەپێی میدیاكانی سووریا، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆن توانیویانە 11 ناوچە لە پارێزگاكە كۆنترۆڵ بكەن و بەرەو سەنتەری پارێزگاكەش لە پێشڕەویدان.

 

لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان لە هەموو ناوچەکان لە بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی "گرووپە تیرۆرستییەکان" بەردەوامن، داواش لە هاووڵاتیان دەکات باوەڕ بەو دەنگۆیانە نەکەن کە لەبارەی دۆخی مەیدانی شەڕ بڵاودەبێتەوە.

 

باکگراوند: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو شەڕ لەنێوان سوپای ڕژێمی سووریا و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیپێکرد و شەڕ بەردەوامە، تائێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: