بە فەرمانی سوودانی سنووری نێوان عێراق و سووریا داخرا

شەیری بکە لە:
بە فەرمانی سوودانی سنووری نێوان عێراق و سووریا داخرا

سەربازێکی عێراقی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا - وێنە؛ ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، بەفەرمانی محەممەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سنوورەکانی عێراق بە تەواوی داخراون.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی پەرسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا کە چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردووە، عێراق ترسی هەیە پروشکی شەڕەکەی بەرکەوێ و  ئاڵۆزییەکان بگاتە عێراقیش، بۆیە بە فەرمانی سەرۆکوەزیران سەرجەم سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست.

 

لێدوانی فەرمی: فەریق ڕوکن قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، سنوورەکانی عێراق بەتەواوی داخراون و هێزە ئەمنییەکانیش پابەندن بە فەرمانەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ پاراستنی عێراق.

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزە ئەمنییەکان ئامادەن بۆ هەر پێشهاتێک و ئاسایشی وڵات دەپارێزن، بەراورد بە ساڵی 2014ش و لەسەر ئاستی ئەمنیی، هێزە ئەمنییەکان بەرەوپێشچوونی گەورەیان بەخۆیانەوە بینیووە.

 

باکگراوند: بە مەبەستی چاودێری و کۆنترۆڵی سنوور لەگەڵ سووریا، نزیکە 10 هەزار سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی لە سنووری نێوان عێراق- سووریا بڵاوەیان پێکراوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: