تەحریر شام لە سووریا شەڕی دژی سێ لایەن ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
تەحریر شام لە سووریا شەڕی دژی سێ لایەن ڕاگەیاند

 

ئاڤا نیوز

 

هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە سەرکردایەتیی تەحریر شام کە بە خۆیان دەڵێن (سوپای نیشتمانیی سووریا)، لە ڕاگەیێنراوێکدا شەڕی دژی سێ لایەن ڕاگەیاند، سوپای فەرمی سووریا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی هەسەدە بە سەرکردایەتیی کورد.

 

وێنە گەورەکە: لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردووەوە بە دەستپێشەخەری هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن بە ناوی (ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیانی ئازادی) شەڕێکی قورس لە سووریا سەریهەڵداوە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 300 کەس کوژراون و حەلەب کەوتووەتەوە دەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای بەشار ئەسەد کشاوەتەوە، لە ناوچەیەکیش پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن و هەسەدە ڕووی دا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای نیشتمانیی سووریا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەیان بۆ وەڵامدانەوەی داخوازیی خەڵکی سووریا و ئازادکردنیانە لە هەموو ناوچەکاندا. جگە لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆیان هەموو ناوچەکانی دیکە بە "داگیرکراو" دادەنێن و دەڵێن: " خەڵک لەژێر دەستی ڕژێمی ئەسەد (حکومەتی سووریا)، چەکدارە ئێرانییەکان و هەسەدە بەدەست ستمەوە دەناڵێنن".

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ