یەکەکانی نیشتەجێبوون تاپۆ دەکرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون (شووقە، خانووو و ڤێلا) لە چوارچێوەی پڕۆژەکان و سیتییەکان لەسەر خاوەنەکانیان تاپۆ دەکات.

بۆچی گرنگە: بەپێی داتاکان 228 هەزار و 859 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان هەن و تاپۆ نەکراون. ئەو یەکانە لە چوارچێوەی پرۆژەکانی دەستەی وەبەرهێنان دروستکراون و تەنیا گرێبەستیان بۆ کراوە. هەندێک لە پرۆژەکان زیاتر لە 10 ساڵ بەسەر تەواوبوونیاندا تێپەڕیوە.

لێدوانی فەرمی: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو پرۆژانەی مافی تاپۆکردنیان هەیە و زیاتر لە 60٪یان تەواو بووە تاپۆ دەکرێن، وەک هاندانێک بۆ وەبەرهێنەران تاوەکو لەو ڕێگەیەوە کەرتی وەبەرهێنان ببووژێتەوە.

زانیاری زیاتر: ئەو بڕیارە کارگەکان و پڕۆژە پیشەسازییەکان و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەگرێتەوە، هاووڵاتیان ئەو یەکانەی دەیکڕن ڕاستەوخۆ  دەتوانن تاپۆی بکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: