سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانی لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
سوپای ئیسرائیل ڕێگری لە گەڕانەوەی دانیشتووانی لوبنان دەکات

چەند سەربازێکی ئیسرائیل لە لوبنان، وێنە: timesofisrael

ئاڤا نیوز

 

لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان، بەشێک لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە گەڕاونەتەوە ماڵە چۆڵکراوەکانیان، بەڵام سوپای ئیسرائیل هۆشداری دەدات لە گەڕانەوەی دانیشتووانی بەشێک لە گوندەکانی باشووری لوبنان.

 

چیڕۆکی سەرەکی: دوای دوو مانگ لە شەڕ و ململانێ لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، دواجار بە نێوەندگیری ئەمریکا و فەرەنسا هەردوو لایەنی شەڕ ئاگربەستێکی 60 ڕۆژیان ڕاگەیاند و ڕاستەوخۆ ڕۆژی دوای ئەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

 

زانیاریی  بەدەستهاتوو: سوپای ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە گەڕانەوە دانیشتووانی زیاتر لە 60 گوند، لەوانەش 'ئەلحەبوریە، مەرجەعیون، شەقرە، یاتەر، چەند گوندێکی دیکە، سوپای ئیسرائیل دەڵێت، 'خۆتان لە گەڕانەوەی ئەو ناوچانە بەدووربگرن". 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ