سوودانی: كار بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ کابینەی داهاتووی ئەمریكا دەكەین

شەیری بکە لە:
سوودانی: كار بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ کابینەی داهاتووی ئەمریكا دەكەین

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیێكی باشی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هەیە و لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەكەی، دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان پەرەپێبدەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ ڕۆژنامەی "ئیل مۆندۆ"ـی ئیسپانی ڕایگەیاند، "عێراق كار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی لەسەرجەم بوارەكاندا كردووە و لەگەڵ ئەمریكاش ڕێككەوتنی ستراتیژیمان هەیە كە چەندین سێكتەر لەخۆی دەگرێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق و ئەمریكا لەوەتەی ساڵی 2008ـەوە ڕێككەوتنامەی ستراتیژیی لەنێوانیان واژۆكراوە، كە چەندین بوار دەگرێتەوە، عێراق دەیەوێت پرسی مانەوە یان كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی ڕێككەوتنەكە، ڕێكبخاتەوە. 

 

لەلایەکی دیکەوە: سوودانی ئاماژەی بەوەكردووە، توانای هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەئێستادا گەیشتووەتە ئاستێكی پێشكەوتوو، دۆخی وڵاتیش سەقامگیرە، بۆیە هیچ پاساوێك بۆ مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراقدا نەماوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ