سبەی قۆناغی سێییەمی سەرژمێری دەستپێدەكات

شەیری بکە لە:
سبەی قۆناغی سێییەمی سەرژمێری دەستپێدەكات

دوو بژمێری سەرژمێری پرسیار لەبارەی سەرژمێرییەوە ئاراستەی دوو هاووڵاتی دەکەن

ئاڤا نیوز

 

سبەی قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

 

وێنە گەورەكە: پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامە و قۆناغی دووەمی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە ڕۆژانی 20 و 21-11-2024 بەڕێوەچوو كە تێیدا دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیێنرا، سبەی دوا قۆناغی پرۆسەكە دەستپێدەكات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە 22ی ئەم مانگەوە بژمێرەكانی پرۆسەی سەرژمێری بەشدارییان لە خولێكی ڕاهێنان كرد و هەفتەیەكی خایاند، سبەی شەممە 30-11-2024، قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت كە تێیدا بژمێرەكان زیاتر لە 70 پرسیار ئاراستەی هەر خێزانێك دەكەن و وەڵامەكان تۆمار دەكەن.

 

لێدوانی فەرمی: دڵزار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە چەند هۆكارێك بەراورد بە عێراق دواكەوت و تاوەكو 20ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان نەیتوانی لە وادەی خۆی پرۆسەكە تەواو بكات دەتوانێت داوای درێژكردنەوەی وادەكە بكات.

 

هۆكارە زانراوەكان: لە هەرێمی کوردستان بژمێرەکان بەشدارییان لە خولێكی ڕاهێنان كرد، هاوكات دوو هۆکاری دیکەش هەن ئەوانیش کێشەی تەکنیکی و دواکەوتنی تەرخانکردنی پارەیە بۆ قۆناغی سێیەم بۆ هەرێمی کوردستان.

شەیری بکە لە: