هەرێمی كوردستان بۆ پێشخستنی كەرتی گواستنەوە سوود لە ڕووسیا وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
هەرێمی كوردستان بۆ پێشخستنی كەرتی گواستنەوە سوود لە ڕووسیا وەردەگرێت

کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی هەرێمی سانت پێتەرسبۆرگی ڕووسیا

ئاڤا نیوز

 

شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەردانێك لە وڵاتی ڕووسیان و بۆ پرسی كەرتی گواستنەوە و گەیاندن، ژمارەیەك بەرپرسی كەرتەكە لە ڕووسیا بانگهێشتی هەرێمی كوردستان دەكەن.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:  لە هەرێمی سانت پێتەرسبۆرگ، هەریەك لە محەممەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەگەڵ جێگرانی وەزیری گواستنەوەی هەرێمەكە كۆبوونەوە.

 

بابەتە ستراتیژییەکە: لە كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی كەرتی گواستنەوە لە وڵاتی ڕووسیا و هەرێمی سانت پێتەرسبۆرگ كرا، شاندەكەی هەرێمی كوردستان هیوایان خواست لە پرسی گواستنەوە و گەیاندندا، هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكرێت بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەركەوتووی وڵاتەكە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەمەبەستی هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان لەڕووی كەرتی گواستنەوەدا، شاندی وەزارەتی گواستنەوەی پێتەرسبۆرگ لە داهاتوودا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لە ئێستاوە ئامادەیی هەموو هاوكارییەكیان دەربڕیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ