بەریتانیا: هاوبەشی نێوانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بۆ چەندین ساڵ دەگەڕێتەوە

شەیری بکە لە:

ئیڤێت كوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، گفتوگۆی گرنگیان هەبووە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و دەڵێت، باسمان لە ئاڵنگارییە هاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئاسایشدا کردووە.

 

وێنە گەورەكە: ئیڤێت كوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە، بەمەبەستی هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی بۆ لەناوبردنی تاوانی ڕێكخراو، بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و گروپە تاوانكارییەكانی بازرگانیكردن بەمرۆڤ.

 

لێدوانی فەرمی: كوپەر لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەسەر قەڵای هەولێرەوە ڕایگەیاند، "چاوم كەوت بە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو ئاڵنگارییە هاوبەشانەی لەچوارچێوەی ئاسایشدا هەیە".

 

وەزیری ناوخۆی بەریتانیان جەختی لەوەشكردەوە كە هاوبەشی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان بۆ چەندین ساڵ دەگەڕێتەوە، بەهەمان شێوە هاوبەشیمان لەداهاتووش بەردەوام دەبێت.

شەیری بکە لە: