پووتین ستایشی ترەمپ دەکات

شەیری بکە لە:
پووتین ستایشی ترەمپ دەکات

ڤلادیمیر پووتین و دۆناڵد ترەمپ، وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ڕووسیا ستایشی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەکات و بە پیاوێکی بوێر و ڕاستەقینە ناوی دەبات.


لێدوانی فەرمی:
ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ گفتۆگۆکردن لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، هاوکات ستایشی ترەمپی کرد کاتێک هەوڵی تیرۆرکردنی ئەو درا ئەو ئازایەتیی خۆیسەلماند و نەترسا.

پووتین لە درێژەی قسەکانیدا سەبارەت بە ترەمپ ئەمەشی وت، ئەو سیاسەتمەدارێکی بەئەزموونە و توانای دۆزینەوەی چارەسەری بۆ تەواوی کێشەکان هەیە، ئاماژەیی بەوەS کرد لەگەڵ دەستەبەکاربوونی ترەمپ شتەکان بەرەو باشی دەچن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ڕۆژئاوا بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا زیادیان کردووە. 

لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ لە زۆرینەی بانگەشەکانیدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی بە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێت، بۆیە چاوەکان لەسەر ترەمپن  بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ