کۆنفرانسی بازرگانی بەریتانیا – عێراق لە هەولێر ڕێکدەخرێت

شەیری بکە لە:
کۆنفرانسی بازرگانی بەریتانیا – عێراق لە هەولێر ڕێکدەخرێت

دیمەنێک لە قەڵای هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە لەم ساڵدا کۆنفرانسی بارزگانی بەریتانیا – عێراق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشداری بازرگانان و کەسایەتییە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان ڕێکدەخرێت.

 

وێنە گەورەکە: کۆنفرانسی بازرگانی بەریتانیا – عێراق، ساڵانە لە بەریتانیا یان لە ئەو وڵاتانە ڕێکدەخرێت کە لە دۆخێکی سەقامگیردان و تیایدا گفتوگۆ لە بارەی کەرتی وەبەرهێنان دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: بارۆنێس نیکلسۆن، سەرۆک ئەنجومەنی بازرگانی بەریتانیا – عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا میدیای راگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆبوومەتەوە و داوام لێکردووە کۆنفرانسی ئەمساڵی بازرگانی بەریتانیا – عێراق لە هەرێمی کوردستان ڕێکبخرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، داواکەی پەسەندکردووە و ساڵی داهاتوو کۆنفرانسەکە لە هەولێر بەرێوەدەچێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە لە کۆنفرانسی بازرگانی بەریتانیا – عێراق، سەدان سیاسەتمەدار و گەورە بازرگان و وەبەرهێنەر و گەورە کۆمپانیاکان کۆدەکاتەوە،  لەمیانی کۆنفرانسەکە دیدار و گفتوگۆی سیاسی و ئابووری بەڕێوەدەچێت، هاوکات ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان کۆمپانیا گەورەکان واژوو دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ