نووسراو بۆ تۆمارکردنی فەرمانبەرانی سلێمانی لە هەژماری من دەکرێت

شەیری بکە لە:
نووسراو بۆ تۆمارکردنی فەرمانبەرانی سلێمانی لە هەژماری من دەکرێت

نووسراوێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە هەژماری من، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە نووسراوێک داوای ئەنجامدانی ڕێکاری پێویست بۆ پڕۆژەی هەژماری من دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بانگەشەی تەوتینکردنی فەرمانبەرانی دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ساڵێکە پڕۆژەی هەژماری من دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا 700 هەزار فەرمانبەر خۆیان لە نێو پڕۆژەکە تۆمارکردووە نزیکە لەوەی تەواوی فەرمانبەران ببن بە خاوەنی هەژماری بانکی.

 

نووسراوی فەرمی: سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی هۆبەی دارایی زانکۆ و پەیمانگەکانی کردووە و تێیدا هاتووە، هاوپێچ لەگەڵ نووسراوی (ئەنجوومەنی وەزیران – دیوانی ئەنجوومەن)، کە بە فەرمانی کارگێڕی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کارگیڕی دارایی لە 10-11-2024 نێردراوە، ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی هەژماری من بکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج  هەزار فەرمانبەری سلێمانی لە پرۆژەی هەژماری من خۆیان تۆمار کردووە، لە 33 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) مووچەکانیان وەردەگرن.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: