حکومەتی عێراق: هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی و سەربازی بۆ پاراستنی سەروەری وڵات دەگرینەبەر
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لۆگۆی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەنجوومەنی وەزرای بۆ ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک داڕشتووە بۆ پاراستنی سەروەری خاکەکەشی هەموو ڕێوشێنێک دەگرێتە بەر.
چیرۆکی سەرەکی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە میانی دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا تیشکی خستە سەر بابەتی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە لوبنان و هەنگاوەکانی حکومەت لە ئەگەری هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر خاکەکەی.
لێدوانی فەرمی: بە گوتەی باسم عەوادی ئاگربەست هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی لە جەنگێکی سەرتاسەری دوورمان بخاتەوە، ئەو ئاگربەستەش لە لوبنان دەبێتە بنەمایەک بۆ ئاگربەست لە غەززە.
لە هەمان کاتدا: عێراق ڕۆڵێکی سەرەکی و میحوەری بینی لە هەماهەنگی نێوان وڵاتان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی ئاگربەستەکە، هاوکات وەکو عێراق بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی غەززەو لوبنان تا ئەوکاتە سەقامگیری دێتە ئاراوە. عەوادی وادەڵێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: پەیوەست بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق، عەوادی ئەوەی ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزرای بۆ ئاسایشی نیشتمانی ستراتیژی ئەمنی و سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک داڕشتووەو حکومەت هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی و سەربازی بۆ پاراستنی سەروەری وڵات دەگرێتەبەر.
لەلایەکی دیکە: سەبارەت بە مامەڵەیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: مامەڵەمان لەگەڵیان بەپێی بەرژەوەندییەکانی عێراق دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکان ڕادەستی هەولێر دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش بارەگای داعش لە ئەنبار بۆردوومان دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ڕۆژدا لە سووریا 243 چەکدار و سەرباز کوژراون
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن هانی ئۆکراینا دەدات تەمەنی سەربازی بۆ 18 ساڵ کەم بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مێرسیدس ئۆتۆمبێلەکانی بە کاتژمێری ئەپڵ دەبەستێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەند هێرش هەورامی لەڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنێک بە هەوادارانی دەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب کرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی ڤیتامین D لەکاتی دووگیانیدا چڕیی ئێسکی منداڵان باشتر دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەسەرێکی شەکرە بەرەنگاریی شێرپەنجەی سییەکان دەبێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەش بارەگای داعش لە ئەنبار بۆردوومان دەکرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیروت دەستپێدەکاتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستپاکیی عێراق: ڕێکارەکانی لێپرسینەوە لە نۆ وەزیر تەواو دەبێت
- عێراق
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە ناوچەی ڕەسافەی بەغدا دەست بەسەر یەک تۆن ماددەی هۆشبەردا گیراوە
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 22 بەرپرسی پلە باڵای عێراق دەردەکرێت