میت کوژرانی بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە لە شنگال ڕادەگەیەنێت

شەیری بکە لە:
میت کوژرانی بەرپرسێکی هەواڵگریی پەکەکە لە شنگال ڕادەگەیەنێت

هێڤی لەگەڵ چەند چەکدارێکی دیکەی پەکەکە

ئاڤا نیوز


لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ناسراوە بە میت، سەعدییە محەممەد ئەحمەد، کە بە هێڤی ناسراوە و بەرپرسی گواستنەوەی هەواڵگریی پەکەکە بووە لە شنگال، لە هەرێمی کوردستان کوژراوە، بەڵام پەکەکە هەواڵەکەیان پشت ڕاست نەکردووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێڤی لە لیستی داواکراوەکان بووە، دوای ئەوەی شوێنەکەی لە شنگال دیاری دەکرێت، لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە دەکرێتە ئامانج.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییەکانی میت، هێڤی لە ساڵی 2001ەوە لە نێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە نێو ڕیزەکانی پەکەکە وەک بەرپرسی گواستنەوەی هەواڵگریی کاری کردووە.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تاوەکو ئێستا پەکەکە هەواڵی کوژارنی هێڤی لە شنگال پشتڕاست نەکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ