بۆ گفتوگۆی ئاگربەست شاندێكی ئیسرائیل سەردانی قەتەر دەكەن

شەیری بکە لە:
بۆ گفتوگۆی ئاگربەست شاندێكی ئیسرائیل سەردانی قەتەر دەكەن

وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


كابینەی جەنگیی ئیسرائیل، ڕازی بووە بەوەی شاندێكی دانوستانكارانی ئەو وڵاتە سەردانی قەتەر بكات،
مەبەست لە سەردانەكەش ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاترە، سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە و ئازادكردنی بارمتەكانی ئیسرائیل لای حەماس لە غەززە.


وێنە گەورەكە: هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست بەردەوامن، ناكۆكیی سەرەكیی نێوان لایەنەكان لەسەر  ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەیە كە داوا دەكرێت ئیسرائیل لە بەرامبەر بارمتەكاندا ئازادیان بكات. 


لەلایەكی دیكەوە: گفتوگۆكانی پاریس سەبارەت بە ئاگربەست لە نێوان نوێنەرانی ئەمریكا، میسر، قەتەر و ئیسرائیل بەردەوامن. 


ئەمەش بزانە: بەرپرسانی ئیسرائیل بۆ یەكەمجارە بە گەشبینییەوە لە گفتوگۆكان بڕوانن و گوتویانە كە بەرەوپێشچوون بەدیهاتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: