لە حەلەب شەڕ ڕووی دا و 35 کەس کوژران

شەیری بکە لە:
لە حەلەب شەڕ ڕووی دا و 35 کەس کوژران

چەند سەربازێکی سوپای سووریا

ئاڤا نیوز


بە دووری 10 كیلۆمەتر لە شاری حەلەبەوە شەڕو پێكدادانێكی قورس لەنێوان هێزەكانی حكومەتی دیمەشق و هێرشبەرانی "تەحریر شام" ڕوویدا و بەهۆیەوە 35 كەس لە هەردوو كوژران.

 

وێنە گەورەكە: هێزەكانی سەر بە "تەحریر شام" تادێت لە سەنتەری شاری حەلەب، دووەم گەورەترین شاری سووریا، نزیكدەبنەوە و لەلایەن سوپای حكومەتی سووریا و گروپە چەكدارەكانی دیكەی هاوپەیمانی، ڕێگرییان لێ دەكرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری ڕایدەگەیەنێت، دەستەی "تەحریر شام" بە پاڵپشتی گروپە چەكدارەكانی سوپای نیشتیمانی، لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "ڕاگرتنی دەستدرێژی"، پێشڕەوییەكانی لە ناوچە دەشتاییەكانی ڕۆژئاوای حەلەب بەرەو سەنتەری شارەكە دەستپێكردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕووبەڕووی سوپای حكومەتی دیمەشق و گروپە چەكدارەكانی دیكەی هاوپەیمانی بووەوە و لە پێكدادانێكی سەختدا، 22 سەربازی سوپای حكومەتی سووریا كوژران، لەبەرامبەردا 13 چەكداری سەر بە تەحریر شام و گروپەكانی سوپای نیشتیمانی كوژران.

 

زانیاریی زیاتر: چەكدارانی "تەحریر شام" و گرووپەكانی سەر بە سوپای نیشتیمانی تا ئێستا 46 گوند و شارۆچكەی سەر بە پارێزگای حەلەبیان كۆنترۆڵ كردووە، ئەوە لەكاتێكدایە کە سوپای سووریا بە هاوكاری فڕۆكە جەنگییەكانی ڕووسیا بە بەردەوامی بۆردومانی بنكە و پێگەكانی ئەو هێزانە دەكەن.

 

ئەمەش بزانە: لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا فڕۆكە جەنگییەكانی سووریا 8 جار و فڕۆكەكانی ڕووسیاش 14 جار بۆردومانی دەوروبەری شاری حەلەبیان كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ