لە داقووق نۆ جووتیاری كورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر دەكرێن

شەیری بکە لە:
لە داقووق نۆ جووتیاری كورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر دەكرێن

کێشەی جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم

ئاڤا نیوز

 

نۆ جووتیاری كوردی دانیشتووی گوندی مەنسوڕی سەر بە شارۆچكەی داقووق لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیر دەكرێن کە بەشێکیان هۆکاری  دەستگیرکردنەکەیان نادیارە.

 

لێدوانی فەرمی: جووتیارێكی گوندی مەنسوڕی سەر بە ناوچەی حەفتەغار لە شارۆچكەی داقووق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، نۆ جووتیاری كورد لەلایەن لیوای 87ی سوپای عێراقەوە بەبیانووی ئەوەی لە شوێنی قەدەغەكراوی ناوچەی چەمی ڕۆخانە كاری كشتوكاڵییان كردووە، دەستگیركراون.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو هێزەی جووتیارە كوردەكانیان دەستگیركردووە، سەر بە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەددینن، كە بەشێك لە جووتیارەكان بەبێ هۆكارێكی زانراو دەستگیركراون.

شەیری بکە لە: