سەرۆككۆماری عێراق نامەی دەستبەكاربوون بە باڵیۆزە كوردەكە دەسپێرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق - شێخ عومەر بەرزنجی، باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئوردن
ئاڤا نیوز
شێخ عومەر بەرزنجی، نامەی دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئوردن لە سەرۆككۆمار وەرگرت.
وێنە گەورەكە: دوای بەخشینی "حەيدەر ئەلعیزاری" لە ئەركی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن و دانانی كوردێك لە شوێنەكەی، ئەمڕۆ چوارشەممە 27/ 11/ 2024، شێخ عومەر بەرزنجی بریكاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ كاروباری یاسایی و هەمەلایەن، وەك باڵیۆزی نوێی عێراق لە شانشینی ئوردن، نامەی دەستبەكاربوونی لەلایەن دكتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق پێ سپێردرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، شێخ عومەر بەرزنجی، دوای وەرگرتنی نامەی دەستبەكاربوون لە سەرۆككۆماری عێراق، بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕێككەوتی 2024/11/28، لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەست بەكاربێت، دوای ئەوەی لەچوارچێوەی پرۆتۆكۆڵی دیپلۆماتكاری نێوان وڵاتان، نامەی دەستبەكاربوون ڕادەستی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن دەكات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باڵیۆزە كوردەكە لە بواری دیپلۆماتكاریدا ئەزموونێكی سەركەوتووی هەیە و زیاتر لە دوو ساڵیش، وەک بریکاری وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ کاروباری یاسایی و هەمەلایەنە كاریكردووە و ئەركەكانی بەسەركەوتوویی ڕاپەڕاندووە.
ئەمەش بزانە: باڵیۆزە کوردەکە پێشتر لە هەریەکە لە وڵاتانی "ڕۆمانیا، ڤاتیکان، قەتەر" و چەند وڵاتێکی دیكە باڵیۆزی عێراق بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە حەلەب شەڕ ڕووی دا و 35 کەس کوژران
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی سوپای عێراق: هێزەکانمان بۆ هەموو هەڕەشەیەکی دەرەکی ئامادەن
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر ماڵ و موڵکی تۆمەتبارانی دزیی سەدەدا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی گوماناوی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە شنگال زیاد دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: خۆشحاڵین بە ئاگربەستی لوبنان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شەرابێك بە ناوی مێسی دەكەوێتە بازاڕ
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پەری پۆدکاست؛ کوردستان بەدرخان باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات
25 تشرینی دووەم
دیداری تایبەت؛ داود ئۆغڵۆ لەبارەی نەوت و پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە قسە بۆ ئاڤا دەکات
24 تشرینی دووەم
تەیف سامی کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکات
24 تشرینی دووەم
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
24 تشرینی دووەم
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
وتەبێژی سوپای عێراق: هێزەکانمان بۆ هەموو هەڕەشەیەکی دەرەکی ئامادەن
- عێراق
- 58 خولەک لەمەوپێش
دەست بەسەر ماڵ و موڵکی تۆمەتبارانی دزیی سەدەدا دەگیرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جموجۆڵی گوماناوی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە شنگال زیاد دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
"سەربڕەکەی داعش" لە بەغدا دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئەوپەڕی ئامادەباشی بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی ئیسرائیل ڕاگەیاند
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێشوازیی لە ئاگربەستەکەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەکات