لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
كۆبوونەوە و سەردانی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، پارتیش كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە سەردانی سەرجەم لایەنەكان دەكات.
وێنە گەورەکە: دوێنێ سێشەممە، 26-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمی ژمارە (417)ی ساڵی 2024ی تایبەت بە گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەرکرد. هاوکات ڕۆژی 02-12-2024 کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ وەک یەکەم ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی:دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، 27-11-2024، شاندی پارتی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
زانیاریی زیاتر: دڵشاد شەهاب باسی لەوەش کرد جگە لە کۆمەڵی دادگەری، لایەنەکانی دیکە ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە دەربڕیوە و هەوڵەکان بۆ ئەوەن بەزووترین کات کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت.
ئەو ئەندامەی شاندی دانوستاندنکاری پارتی تیشکی خستە سەر ئەوەی، کە بەگوێرەی ڕیزبەندی کورسییەکان سەردانی لایەنەکان دەکەن، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی شاندی یەكێتی ئەمڕۆ سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەكێتی ناکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتوون لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەت و بەشداریكردن و نەكردنیان گفتوگۆیان لەگەڵ دەكات.
لەلایەكی دیكەوە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: یەكێتی دانیشتن لەگەڵ هیچ لایەنێك ڕەتناكاتەوە و ئامادەیە بۆ هەموو لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتن و هاوپەیمانیێتییەك.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
میقاتی: داوا دەکەم ئیسرائیل پابەندی ئاگربەست بێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس ئامادەیی خۆی بۆ ئاگربەست لە غەززە دەردەبڕێت
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەنگاوی داهاتووی پرۆسەی دەوڵەتسازی لە كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شەرابێك بە ناوی مێسی دەكەوێتە بازاڕ
15 کاتژمێر لەمەوپێش
پەری پۆدکاست؛ کوردستان بەدرخان باسی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات
25 تشرینی دووەم
دیداری تایبەت؛ داود ئۆغڵۆ لەبارەی نەوت و پرۆسەی ئاشتی و چەند پرسێکی دیکە قسە بۆ ئاڤا دەکات
24 تشرینی دووەم
تەیف سامی کێشەیەکی نوێ بۆ مووچە دروست دەکات
24 تشرینی دووەم
ئەحمەد داود ئۆغڵو بۆ مەسرور بارزانی: پێگەی هەرێمی کوردستان گرنگە
24 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەڕێگای نێوان تاسڵوجە و چەمچەماڵ خرانە کار
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هێمن هەورامی: پارتی ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێک نییە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی کێلێ دەستیپێکردەوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نە مەرج لە کەس قبووڵ دەکەین، نە مەرجیش بەسەر کەسدا دەسەپێنین
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بایكۆتكردنی ئەندامێك كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك نەكرا