"هەندێک شوێن لەژێر ناوی دایەنگە سەنتەری ئۆتیزمیان کردووەتەوە"

شەیری بکە لە:
"هەندێک شوێن لەژێر ناوی دایەنگە سەنتەری ئۆتیزمیان کردووەتەوە"

سەنتەرێكی ئۆتیزم لە سلێمانی- وێنە: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێداچوونەوە بە مۆڵەتی سەرجەم سەنتەرە حکومی و ناحکومییەکانی ئۆتیزم دەکات، گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت "هەندێک شوێن لەژێر ناوی دایەنگە سەنتەری ئۆتیزمیان کردووەتەوە".


چیرۆکی سەرەکیی: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ مۆڵەتی سەنتەرەکان،  د. سامان ئەنوەر، سەرۆکی لیژنە هەمیشەیەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ کوێستان محەممەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاردرا پێداچوونەوە بە گشت سەنتەرە حکومی و نا حکومییەکانی ئۆتیزم بکرێت، بەشێوەیەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەهەماهەنگی پسپۆڕە دەروونی و لایەنی پەیوەندیدار ژمارەیەک ڕێکار دەگرێتەبەر بۆ پێداچوونەوە بەو سەنتەرانەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کار و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی مۆڵەتی پێداون.


لێدوانی فەرميی: ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: هەمووان دڵنیا دەکەینەوە چاوپۆشی ناکەین و هەر سەنتەرێک کەمتەرخەم بێت بەرامبەر منداڵانی توشبووی ئۆتیزم مۆڵەتی لێوەردەگرینەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێداچوونەوە بۆ سەرجەم سەنتەرەکان دەکەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ