لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ بودجە و مووچە پێکدەهێنرێت

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ بودجە و مووچە پێکدەهێنرێت

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بۆ حیساباتی کۆتایی ئەمساڵ، لیژنەیەکی هاوبەش لەنێونا هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی پێکبهێنرێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و پرسی دارایی و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

زانیاریی تایبەت: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار دراوە لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێكبهێنرێت بۆ پێداچوونەوە و ئامادەكردنی حیسابی کۆتایی بودجە و مووچەی ئەمساڵ.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری داوە بۆ مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، واتە 10 و 11 و 12، بۆ هەر مانگێک بڕی 760 ملیار دینار خەرج بکات. واتە بە کۆی گشتی دەکاتە دوو تریلیۆن و 280 ملیار دینار.

ئەمەش بزانە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی 10 پێویستی بە 996 ملیار دینارە، بەمپێیە بڕی 236 ملیار دینار کورتهێنان دروست دەبێت، بۆ هەرسێ مانگیش قەبارەی کورتهێنان دەبێتە 708 ملیار دینار.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ