بەبێ ئۆپۆزسیۆن دەنگدانی پێشوەختە لە ڕووسیا دەستیپێكرد

شەیری بکە لە:
بەبێ ئۆپۆزسیۆن دەنگدانی پێشوەختە لە ڕووسیا دەستیپێكرد

دیمەنێكی پێشتری هەڵبژاردن لە ڕووسیا- AFP

ئاڤا نیوز


بڕیارە ڕۆژی17ی مانگی داهاتوو، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ڕووسیا بکرێت، لەئەمڕۆوە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە چەند ناوچەیەک دەستپێدەکات.


وێنەگەورەکە: هەرچەندە تەنيا ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ئێستا کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی ڕووسیا و هیچ کاندیدێکی دیکە نییە و بەبێ ئۆپۆزسیۆن هەڵبژاردن دەکرێت، ئەمرۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ناوچە بەستەڵەک و زۆر ساردەکانی ڕووسیاوە دەستپێدەکات.


ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی دانیشتوانی ڕووسیا 143 ملیۆن و 400 هەزار کەسە


لەو ژمارەیە 112 ملیۆن و 300 هەزار هاووڵاتی ڕووسیا مافی دەنگدانیان هەیە


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا لەکاتێکدایە وڵاتەکە بە ئاڵۆزییەکی زۆردا تێدەپەڕێت، لەلایەک لە شەڕدایە لەگەڵ ئۆکراینا و لەلایەکی دیکەشەوە، ڕەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت لەبەر گیانلەدەستدانی ئەلێکس ناڤالنی لە زیندان و هەروەها قبوڵنەکردنی هیچ کەسێکی دیکە وەک ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتەکەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: