دادگا سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ تۆمەتباری دزیی سەدە دەردەکات

شەیری بکە لە:
دادگا سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ تۆمەتباری دزیی سەدە دەردەکات

نوور زوهێر، تۆمەتباری سەرەکی - ڕائید جووحی - هەیسەم جبووری

ئاڤا نیوز



دادگای تاوانەکانی کەرخ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، ئەمڕۆ دووشەممە، سزای 10 ساڵ زیندانیی بۆ نووری زوهێر دەرکرد کە تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەی دزینی پارەی دەستەی گشتیی باجەکانە و بە "دزیی سەدە" ناسراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای تاوانەکانی کەرخ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: شەش ساڵ زیندانی بۆ تاوانبار "ڕائید جووحی" و ژمارەیەک فەرمانبەری هاوبەش لە دزینی دەستەی گشتیی باج دەرکرا. هاوکات سێ ساڵ زیندانیش بۆ هەیسەم جبووری، پەرلەمانتاری پێشوو دەرکرا.

 

زانیاریی زیاتر: دۆسیەی دزی و دواتر بردنە دەرەوەی بڕی 2.5 ملیار دۆلار لە دەستەی گشتیی باج لە بانکی ڕافیدەین، یەكێکە لە گەورەترین گەندەڵی دارایی لە عێراق کە بە "دزیی سەدە" ناسراوە، نوور زوهێر کە خاوەنی دوو کۆمپانیای بەڵێندەریی بە ناوی "ئەلقانت و ئەلموبدیعوون"ـی هەیە و  تۆمەتباری سەرەکیی دۆسیەکەیە و لە ئێستادا هەڵاتووە بۆ دەرەوەی وڵات.

 

باکگراوند: لە مانگی ئەیلوول، حەیدەر حەنوون، سەرۆکی پێشووی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر ڕایگەیاند: ژمارەی تۆمەتباران لە دۆسیەی دزیی سەدە "زیاتر لە 30 تۆمەتبارە، تۆمەتبار نوور زوهێر، 114 چەكی دارایی ساختە كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ