وەزیری ناوخۆ: لێبووردنی گشتی بکوژانی ژنان ناگرێتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری ناوخۆ: لێبووردنی گشتی بکوژانی ژنان ناگرێتەوە

لێدوانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە چالاکییەکانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون، هەر کەسێک توندوتیژی بەرامبەر ژنان بکات پێویستە ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لە جیهان و هەرێمی کوردستانیش ساڵانە هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەدەچێت، ئامانج لە هەڵمەتەکە بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە لە ڕێگەی بەستنی کۆڕ و کۆبوونەوە و سیمینار.

 

لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا، گرنگییەکی بەرچاو بە ڕۆڵی ژنان دراوە لە بەشداری پێ کردنیان لە کایە سیاسییەکان و بەردەوامیش دەبین لەو پشتیوانیە.

 

وەزیری ناوخۆ باسی لەوەشکرد، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی هەر کەسێک ئافرەت بکوژێت، لێبوردنی گشتی نایگرێتەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: هەر لە چوارچێوەی ڕێگری لە توندوتیژی دژی ژنان، ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، سەرجەم لایەنە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون، هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆسێکدا بێت، توندوتیژی بەرامبەر ژنان بکات دەبێت دەستگیر بکرێت و ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ