دەیان دەستگیرکراوی "گرووپی قوربان" لە گرتووخانەکانی واست هەن

شەیری بکە لە:
دەیان دەستگیرکراوی "گرووپی قوربان" لە گرتووخانەکانی واست هەن

زیندانییەک لە یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای واست دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دۆسیەی گرووپی قوربانییەکان لە پارێزگاکە ئاشکرا دەکات و ئاماژە بەوە دەکات دەیان دەستگیرکراو لە گرتووخانەکانیدا هەن.

 

وێنە گەورەکە: گرووپی قوربانییەکان کە عەلاهییەکانیشیان پێدەگوترێت، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق چالاکن. شوێنکەوتووانی ئەم گرووپە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تالیب خوداوەندێکە و تیروپشک لە نێو ئەندامەکانیاندا دەکەن هەرکەسێک ناوی دەربچێت دەبێت خۆی بکاتە قوربانی بۆ ئیمام عەلی.

 

لێدوانی فەرمی: حەبیب بەدری، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای واست ڕایگەیاند: "تیمەکانی ئاسایشی نەتەوەیی لە پارێزگای واست بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ گرووپی قوربانییەکان لە پارێزگاکە، لەو کاتەوە هەڵمەتێک بۆ  دەستگیرکردنیان دەست پێکراوە، ژمارەی ئەندامانی دەستگیرکراوی گرووپەکە گەیشتووەتە زیاتر لە 100 کەس.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی حەبیب بەدری، ئەوانەی دەستگیرکراون ناسناوی سەیر و جیاوازیان لەخۆیان ناوە وەک: "ئەبو لیۆ، عسفورە، دەبابە، ستمۆنی، نەسیحە و ئیمپراتۆر".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوربانییەکان گرووپێکی قەدەغە کراون لە عێراق و زۆرێک لە گرووپە لادەرەکان بە پێی ماددە 372 لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969 هەموارکراویان لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ