هەڵمەتی 16 ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
هەڵمەتی 16 ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەستپێدەکات

هەڵمەتی 16ڕۆژەی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، هەڵمەتی 16 ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر دەستپێدەکات.

 

وێنە گەورەکە: هەڵمەتی 16ڕۆژەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، هەڵمەتێكی جیهانییە ساڵانە لە زۆربەی وڵاتان لەلایەن ڕێكخراوەكانی ئافرەتان كار و چالاكی، كۆڕ و سیمیناری پەیوەست بەو پرسە بەرێوەدەچێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان  لە حكومەتی هەرێم بەهاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان، هەڵمەتی 16ڕۆژەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و یادی 24 ساڵەی بڕیارنامەی 1325ی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە ئافرەت، ئاشتی و ئاسایش سازدەكات و چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی 33 ساڵە کەمپینی 16 ڕۆژەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەکرێت لە 25ـی 11 تاوەکو 10ـی 12 بەردەوام دەبێت، ڕەنگی پرتەقاڵی وەک ڕەنگی فەرمی هەڵمەتەکە ساڵانە بەکاردێت کە ئەمەش وەک هێمایەکە بۆ داهاتوویەکی بەدەر لە توندوتیژی بە ئافرەتان.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ