تەرمی ناڤالنی ڕادەستی دایكی دەكرێت

شەیری بکە لە:
تەرمی ناڤالنی ڕادەستی دایكی دەكرێت

وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


پاش ئەوەی ئەمڕۆ یولیا ناڤالنایای هاوژینی ئەلێکسی ناڤالنی، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا، ڤلادیمیر پووتینی بە "شەیتانپەرستی" تۆمەتبار کرد، لەبەر ئەوەی تەرمی هاوژینەکەی ڕادەستی کەسوکارەکەی ناکاتەوە، ڕووسیا تەرمەکەی ڕادەستی دایکی کرد.


چیرۆکی سەرەکیی: دوای هەشت ڕۆژ بەسەر مردنی گوماناویی ئەلێکسی ناڤالنیدا، ئەمڕۆ ڕووسیا تەرمەکەی ڕادەستی دایکی کردەوە. ڕووسیا داوای کردبوو کەسوکارەکەی بە نهێنی بینێژن.پێشتر دایکی ناڤالنی گوتی کە بەرپرسانی ڕووسیا هەڕەشەی ئەوەیان لێ کردووە کە ئەگەر بە نهێنی نەینێژن، ئەوا تەرمەکەی هەر لە زیندانێکی جەمسەری باکووردا دەنێژن.


لێدوانی فەرمیی: کیرا یارمیش، گوتەبێژ بە ناوی ئەلێکسی ناڤالنی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: تەرمی ئەلێکسی درایەوە بە دایکی. سوپاس بۆ هەر کەسێک کە لەگەڵماندا وەستان بۆ داواکردنەوەی تەرمەکەی.


زانیاریی زیاتر: پێشتر یولیا ناڤالنایای هاوسەری ناڤالنی، کە بەڵێنی دا درێژە بە کارەکانی هاوژینەکەی بدات، گوتبووی "هەموو گوشارەکان ڕاستەوخۆ لە پووتینەوەن، ئەوە هەمان ئەو پوتینەیە کە وا پیشانی دەدات مەسیحییە.
 بەڵام ئەوەی کە پوتین ئێستا دەیکات ڕقە، تەنانەت ڕقیش نییە، بەڵکو جۆرێکە لە شەیتانپەرستی".


بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حکومەتی ڕووسیا ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە مردنەکەی ناڤالنی بەردەوامە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: