پارێزگاری هەولێر بڕیارێک بۆ پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەردەکات

شەیری بکە لە:
پارێزگاری هەولێر بڕیارێک بۆ پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دەردەکات

پێشەنگەپەكی ئۆتۆمبێل- وێنە: تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان

ئاڤا نیوز


پارێزگاری هەولێر بڕیار دەدات تاوەکوو دوو مانگی دیکە، پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل ڕۆژانی هەینی دابخرێن.


لێدوانی فەرمیی: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لەمڕۆوە تاوەکو دوو مانگی دیکە، ڕۆژانی هەینی سەرجەم پێشانگەکانی ئۆتۆمبێل دادەخرێن، بەڵام لە شەوانی ڕەمەزاندا کراوە دەبن و سزای سەرپێچی و کردنەوەی یەک ملیۆن دینارە.


باکگراوند: بەپێی دواین ئامارەکان لە هەرێمی کوردستان نزیکەی دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەر شەقامەکان هەن، بەپێی ستانداردی جیهانی دەبێت لە وڵاتێک بۆ هەر حەوت کەسێک یەک ئۆتۆمبێل هەبێت، بەڵام لە هەرێم لە هەر سێ کەس یەک کەس ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ