مەترسی هەیە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر کەرکووک

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 

 

لە کەرکووک گرووپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی نزیک لە ئێران دەیان بنکە و بارەگایان هەیە، ئەمەش مەترسی ئەوەی دروست کردووە ئیسرائیل هێرشیان بکاتە سەر.

وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی گرووپەکانی بەرەی مقاوەمە لە عێراقەوە بۆ سەر ئیسرائیل، کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیری و هاوکاری دەکرێن، ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانیان دەکات و دوایین پەیامی هۆشداریشی بە حکومەتی عێراق داوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکان لە ناوەڕاستی شاری کەرکووک و لە بازگەکان و دەوروبەری شار بارەگایان هەیە، هاونیشتمانیانی کەرکووک و ئەوانەی ماڵیان لە نزیک بارەگاکانە ترسیان لە هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل هەیە و لە ترسی ژیانی خۆیان داوای نەمان و چۆڵکردنی ئەو بنکە و بەرەگایانە دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ