سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هەوڵی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دەدەین

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هەوڵی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دەدەین

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات ڕایدەگەیێنێت: هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات لەبری نەوت، پشت بە سەرچاوەکانی دیکەی داهات ببەستێت.

 

وێنە گەورەکە: لە دووەم ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دیدارێکی تایبەتی هەبوو، هاوکات تیشکی خستە سەر نەوت و پێویستیی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات لە عێراق.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دایداری تایبەتی خۆی لە مێپس2024 ڕایگەیاند: عێراق ڕۆژانە 4.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، لە کوردستان پلان ئەوە بوو ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنریت، بەڵام کەمتر لەوە بەرهەم دەهێنین، ئەگەر بیانەوێ کەمتر لەو ژمارەیە بەرهەم بهێنین، ئەوا  پرۆسەیەکی دادپەروەرانە نابێت، پێویستە لە تەواوی عێراق وەبەرهێنان کەم بکرێتەوە، نەک تەنیا لە هەرێمی کوردستان.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەر لە دیدارەکەیدا، سەرۆکوەزیران بارزانی باسی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی کرد و گوتی: پشت بەستن بە نەوت وەکو تاکە سەرچاوەی داهات، پرۆسەیەکی سەرکەوتوو نابێت و کێشە بۆ حکومەت و بودجە دروست دەکات، چونکە نرخی نەوت لەلایەن دەوڵەتەوە دیاری ناکرێت، بەڵکو لەلایەن بازاڕی جیهانییەوە دیاری دەکرێت و بەرز و نزمی لە نرخەکەیدا هەیە، ئێمە لە هەرێمی کوردستان بیر لە هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکەینەوە و کاری جددی لەسەر ئەو پرۆسەیە دەکەین.

شەیری بکە لە: