ڕێبەر ئەحمەد: پەیوەندییەکی باشی ئەمنیی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی مێپس تیشکی خستە سەر پەیوەندیی نێوان هەولێڕ و بەغدا بەتایبەت لە ڕووی ئەمنییەوە و وتی: "پەیوەندییەکی باش و تۆکمەمان هەیە و بە یەک چاو سەیری ئاسایشی ناوچەکە دەکەین".
وێنە گەورەکە: لە دووەمین ڕۆژی کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک کە تایبەتە بە ئاشتی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێبەری ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە سەرەتای هاتنی داعش بۆ عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد لە سەرەتای قسەکانیدا گەڕایەوە بۆ 10 ساڵ پێش ئێستا و باسی سەرەتای هێرشی داعی کرد بۆ عێراق و وتی: "پێش ساڵی 2014 ئەوکات لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئەنجوومەنی ئاسایش کارمان دەکرد، زانیاریی وردمان هەبوو کە داعش و قاعیدە لە سووریا و سنوورەکانی عێراق زۆر چالاک بوون، ئەو کاتەی هاتنە عێراق، سەرۆک مەسعود بارزانی نامەیەکی دایە بەغدا و هۆشداری دا لەوەی ڕەوشەکە لە نەینەوا و بەغدا لە ژێر کۆنترۆڵدا نییە، بەڵام بەداخەوە نامەکەیان بەجدجی وەرنەگرت".
ڕێبەر ئەحمەد زیاتر لەسەر ئەم بابەتە وەستا و وتی: "ئێمە بینیمان شار دوای شار کەوتنە ژێر کۆنترۆڵی داعشەوە، لەوکاتەدا داعش دەیویست دەسەڵاتی داگیرکاری خۆی لە ناوچەکە فراوان بکات، کاتێک سەلاحەددین و فەلوجە و ئەنباریان کۆنترۆڵ کرد، دواتر دەیان ویست بەرەو بەغدا و هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن، بەڵام سوپاس بۆ خوا، دواتر سوپاس بۆ خەڵک و پێشمەرگە و سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیران، کە ئەوکات کاراکتەری سەرەکی بوون و لە دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە وەستانەوە".
لەلایەکی دیکە: پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق بەتایبەت لەڕووی ئاسایش و هەواڵگرییەوە تەوەرێکی دیکەی قسەکانی ڕێبەر ئەحمەد بوو، لەمبارەیەوە وتی: "پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕووی ئاسایشەوە جیاوازە و تێگەیشتنێکی باش لە نێوانماندا هەیە، ئاسایش دۆسیەیەکە دابەش ناکرێت و ناتوانین لە ئاسایشی نێودەوڵەتیش جیای بکەینەوە، ئێمە بە یەک چاو سەیری ئاسایشی ناوچەکە دەکەین، ئەمە سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرایە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییەوە، ئێستا پەیوەندییەکی باش و تۆکمەمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: عێراق بەردەوام زۆنی قەیران و ئاڵنگاری بووە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەوی کۆتایی هەفتە کاریگەریی لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: چاوەڕێین بەغدا بەڵێنەکان جێبەجێ بکات
52 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: عێراق بەردەوام زۆنی قەیران و ئاڵنگاری بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژ دوادەکەوێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی سەرژمێری درێژکردەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی پەروەردە و فێركردن بەڕێوەدەچێت